ڤيژن فاونده‌يشن له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رایەتى حكومه‌ته‌وه‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيسپانيا به‌هێز ده‌كات

19 ئاب 2026

ڤيژن فاونده‌يشن

دامەزراوەی ڤیژن و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا، گفتوگۆ لەسەر هه‌ماهه‌نگى زياتری ‌نێوان رێكخراوه‌ ناحكومييه‌كان دامەزراوە فەرمییەکان دەکەن، بۆ لێكنزيكبوونه‌وه‌ی زیاتر، كارى هاوبه‌ش و ره‌خساندنى هه‌لى كارى زياتر له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و سێكته‌ر و بوارانه‌ى ڤيژن كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.

داره‌وان حاجى حامید، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئيسپانيا، سه‌ردانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجى كرد، كار و به‌رنامه‌ى سێ ساڵى رابردووى نوێنه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئيسپانيا، په‌يوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگييه‌كانى له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ فه‌رميى و نافه‌رمييه‌كانى وڵاته‌كه‌ و هه‌رێمه‌ جياوازه‌كان خستەڕوو.

سه‌ردانه‌كه رۆژی چوارشەممە،‌ 19ـى ئابى 2026 ئه‌نجامدرا، لە گفتووگۆکاندا باس له‌و په‌يوه‌ندييانه‌ كرا له‌ بواره‌ جيا جياكاندا كه‌ پێويسته‌ هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جيهانى ده‌ره‌وه‌ و به‌تايبه‌تتر له‌گه‌ڵ ئيسپانيا هه‌يبێت.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى گفتوگۆكاندا، باس له‌ چۆنيه‌تى دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى زياتر له‌نێوان رێكخراوه‌ نا حكومييه‌كان و به‌تايبه‌ت دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى كرا، نوێنه‌ره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ئيسپانيا به‌ گرنگى و سه‌رسامييه‌وه‌ باسى له‌ هه‌وڵ و كاره‌كانى ڤيژن كرد.

تيمى ڤيژن فاونده‌يشن، له‌سه‌ر ئاسته‌ جياجياكان پلانى كار و چالاكييه‌كانى خۆى باسكرد، لێكنزيكبوونه‌وه‌ هه‌بوو بۆ كارى هاوبه‌ش و ره‌خساندنى هه‌لى كارى زياتر له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و سێكته‌ر و بوارانه‌ى ڤيژن كارى له‌سه‌ر ده‌كات.

وا بڕياره‌ په‌يوه‌ندى رێكخراوه‌ ناحكومييه‌كانى ئيسپانيا و حكومه‌تى ئيسپانيا له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ى ڤيژن فراوانتر و به‌هێزتر بكرێت، ئه‌ويش له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رايه‌تييه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئيسپانيا.

 

SPAIN U VISION_1

SPAIN U VISION_2

SPAIN U VISION_3

SPAIN U VISION_4

SPAIN U VISION_5

SPAIN U VISION_6

SPAIN U VISION_7