19 ئاب 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
له شارى هه‌ولێر، تيمێكى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن له‌گه‌ڵ ليژنه‌ى داڕشتنه‌وه‌ى ياسايى له وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تيى كۆبوونه‌وه، پرسى پاراستنى منداڵ و نه‌وجه‌وانان له كاريگه‌رييه‌كانى ميديا و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به وردى باسكران.
ئامانجی ئەو کۆبونەوەیەی رۆژى سێشه‌ممه، 18ـى ئابى 2026 به‌ڕێوه‌چوو، پرسێكى هاوبه‌ش بوو كه هه‌ردوولا كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌ويش كاركردنه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياسايه‌كى تايبه‌ت به پاراستنى منداڵ و نه‌وجه‌وانان له كاريگه‌رييه‌كانى ميديا و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و ده‌ركردنى رێنمايى پێويست له‌وباره‌يه‌وه.
ليژنه‌كانی ڤيژن فاونده‌يشن و وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى راسپارده‌يان له‌وباره‌يه‌وه ئاماده‌كردووه و ئاڵوگۆڕى ده‌كه‌ن تا له داهاتوودا بتوانن بابه‌ته‌كه بگۆڕن بۆ پرسێکی جێی بایەخی رايگشتى و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێويست.
پێشتر دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، دوو فۆكه‌س گروپى له‌باره‌ى پاراستنی منداڵان و نەوجەوانان لە مەترسییەکانی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئه‌نجامدا، له‌و فۆكه‌س گروپانه‌شدا پێشنيازى ئامادەکردنی پرۆژه‌ياسايه‌كى تايبه‌ت به‌و پرسه كرا.





بڵاوکردنەوە