19 ئاب 2026
ڤیژن فاوەندەیشن
ڤیژن فاوەندەیشن، گۆڕینی فەلسەفەی رێگاوبانەکان لە روانگەیەکی ئەندازیاريیەوە بۆ ئامرازێکی گەشەی ئابووری بەپێویست دەزانێت، بە تایبەتی لە رێگەی بەستنەوەی دەروازە سنوورییەکان و ناوچە کشتوکاڵی، پیشەسازی و گەشتیارییەکان بە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوونەوە.
ئەو روانگەیە، لەلایەن ئەلەند مەحوی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، لە وۆرکشۆپی ماستەرپلانی رێگاوبانە گشتییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە خرایەڕوو.
وۆرک شۆپەکەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و شارەزایان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و نوێنەری دامەزراوەی ڤیژن، له شارى ههولێر ئەنجامدرا کە تايبهت بوو به ماستەرپلانی رێگاوبانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان(2026-2036).






بڵاوکردنەوە