18 ئاب 2026
گرنگيى سه‌نته‌ره‌كانى توێژينه‌وه، پرسه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و پرسى ژنانى نێو زيندان، پرۆژه‌ى لوتكه‌ى سلێمانى و ئامانج و گرنگييه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ راوێژكارى جێگری سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى ژنان باسكران.
رۆژى 17/8/2026 ڤيژن فاونده‌يشن، له‌لايه‌ن ئاشتى عه‌بدوڵا، راوێژكارى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى ژنان ميوانداريكران، گرنگیی توێژینەوەی زانستی و رۆڵی دامەزراوە توێژینەوەییەکان لە ناسین و چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگا باسكرا.
باس لەوە کرا توێژینەوە و بەکارهێنانی داتا و زانیاریی زانستی، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بڕیاردانی دروست و بەرەوپێشبردنی کارە دامەزراوەییەکان.
به‌رپرسى بۆردى كۆمه‌ڵايه‌تى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن باسى له ئامانجه‌كانى بۆرده‌كه كرد و روونيكرده‌وه كه به گشتى كار له‌سه‌ر كێشه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌رنجى ته‌واويان له‌سه‌ر پرسى ژنانه و دەڵێت کە کاری ئێستایان كارکردنە له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی كه له زيندانن و چۆن وابكرێت جارێکی دیکە له‌لايه‌ن كۆمه‌ڵگاوه په‌سه‌ند بكرێنه‌وه و ده‌ست به ژيانی ئاساییان بكه‌نه‌وه.
لە کۆتایی گفتوگۆكاندا، پرۆژەی لوتکەی سلێمانی کە بڕیارە رۆژانی 17 و 18 ئەیلول لە شاری سلێمانی ڤیژن فاوندەیشن بەهاوبەشیی لەگەڵ کۆمپانیای مون لاین بەڕێوەی ببات، ناسێنرا، ئامانج و گرنگیی پرۆژەکە و رۆڵی لە دروستکردنی پەیوەندی و گفتوگۆ لەنێوان حکومەت، هاوڵاتیيان، وەبەرهێنەران و سەرمایەداران باس کرا.


بڵاوکردنەوە