6 ئاب 2026
له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، خاوه‌ن كارگه و پرۆژه‌كان، شاره‌زايانى ئابورى و بانك و وه‌به‌رهێنه‌ران كۆبوونه‌وه بۆ گفتۆگۆکردن لەسەر پرسی په‌يوه‌نديى نێوان سێكته‌ره‌كانى بانك، وه‌به‌رهێنان و پيشه‌سازيى و تیایدا ده‌ستخرايه‌سه‌ر كه‌موكورتييه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كانى چاره‌سه‌ريش باسكران.
فۆكه‌س گروپه‌كه پێنجشه‌ممه، 6ـی ئابی2026 به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆكان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌ستيپێكرد، بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارێکی سەرەکی چۆن بتوانرێت په‌يوه‌نديى له‌نێوان سێكته‌ره‌كانى بانك، وه‌به‌رهێنان و پيشه‌سازيى دروستبكرێت؟، چۆن هانى بانكه‌كان بدرێت هاوكاريى وه‌به‌رهێنه‌ران بكه‌ن له پێدانى قه‌رز لەبری ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كان به پاره‌ى هاوڵاتييان دروستبكرێت، بانكه‌كان ئەو کارە ئەنجام بدەن.
كارگه و پرۆژه پيشه‌سازييه‌كانيش ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى گفتوگۆكان بوو، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا له وڵاتانى ديكه‌دا كه‌رتى پيشه‌سازيى به هاوكارى بانكه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام له هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌نديى له‌نێوان ئه‌م دوو سێكته‌ره‌دا نييه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا كارگه‌كان بەبێ هيچ دڵنيايى و پشتيوانييه‌ك به‌رده‌وامن له كاره‌كانيان و به‌شێكى زۆرى به‌رهه‌مه‌كانيان هه‌نارده‌ى خوارووى عێراق ده‌كه‌ن.
به‌شێكى ديكه‌ى گفتوگۆكان تايبه‌تكران به‌وه‌ى بۆچى بانكه‌كان تا ئێستا نه‌يانتوانيوه هاوكاريى وه‌به‌رهێنەران و خاوه‌ن كارگه‌كان بكه‌ن، نه‌بوونى لقى بانكى ناوه‌ندى له هه‌رێمى كوردستان به هۆكارێكى سه‌ره‌كيى باسكرا.
ئه‌و گفتوگۆيانه‌ى لە چوارچێوەی فۆکەس گروپەکە ئه‌نجامدران، ده‌بنه نه‌خشه‌ڕێگايه‌ك بۆ دروستكردنى توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى، به‌مه‌به‌ستى دياريكردنى ئه‌و رێگايانه‌ى كه ده‌توانێت په‌يوه‌نديى نێوان ئه‌م سێ سێكته‌ره گرنگه به‌هێز بكات و ڤيژن فاونده‌يشن له داهاتوودا بڵاويده‌كاته‌وه.









بڵاوکردنەوە