6 ئاب 2026
باڵيۆزى سويسرا له عێراق له‌لايه‌ن دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجيى ميوانداريى كرا، باس له بۆرده جياوازه‌كانى دامه‌زراوه‌كه و كاره‌كانى له رابردوو و ئامانج و پرۆژه‌كانى داهاتوو كران.
سه‌ردانه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ـى ئابd 2026 ئه‌نجامدرا، دانیێڵ هون، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى ڤيژن فاونده‌يشن ئاشنا بوو به بۆردى كۆمه‌ڵايه‌تيى دامه‌زراوه‌كه، گوێبستى ئه‌و پرۆژانە بوو كه بۆرده‌كه ئاماده‌يكردوون، به‌تايبه‌ت بۆ پرسى ژنان و منداڵان.
باڵيۆزى سويسرا له عێراق به گرنگييه‌وه روانييه پرۆژه‌كانى ڤيژن، به‌تايبه‌ت ئه‌و پرۆژانه‌ى بۆ خزمه‌تكردنى زياترى هه‌رێمى كوردستانه و پرۆژه‌كانى تايبه‌ت به خزمه‌تكردنى ژنانيشى به يه‌كێك له پرۆژه گرنگه‌كان ناوبرد.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باڵيۆزى سويسرا له عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد، ماوه‌يه‌كى كه‌مه له عێراق باڵيۆزخانه‌يان كردووه‌ته‌وه و له ئێستادا له هه‌رێمى كوردستان نوێنەرایەتی و کۆنسووڵخانەیان نييه، ئاماده‌يى ده‌ربڕى له داهاتوودا هاوكاريى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڤيژن فاونده‌يشن دروست بكات.
ئه‌مه دووه‌م جاره دامه‌زراوه‌ى ڤيژن له‌گه‌ڵ باڵيۆزى سويسرا له عێراق كۆده‌بێته‌وه پێشتر له 18ـى حوزه‌يرانى ئه‌مساڵ، له شارى به‌غداد يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌يان كرد، به وردى باسيان له ئاڵنگارييه ژينگه‌ييه‌كان و رێگه‌چاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان باسكران.












بڵاوکردنەوە