30 تەممووز 2026
فراوانبوونى خێراى شارى سلێمانى، زياده‌ڕۆييكردن بۆسه‌ر موڵكى گشتى و بەهۆیەوە كه‌مبوونه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارييه سەرەتایییە‌کان، له فۆكه‌س گروپێكى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن گفتوگۆ کرا.
فۆکەس گرووپەکە، 30/7/2026 بەڕێوەچوو، دەبێتە سەرەتای توێژینەوەیەکی ستراتیجی و پۆڵسی پەیپەرێکی دامەزراوەی ڤیژن لەسەر فراوانبوونی شاری سلێمانی و پلانەکان بۆ رێگریی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ زیادەرەوی لەسەر موڵکی گشتیی.
له‌سه‌ره‌تاى فۆكه‌س گروپه‌كه‌دا، د. ديدار عه‌بدولكه‌ريم، به‌رپرسى به‌شى توێژينه‌وه‌كانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، له سيمينارێكدا كه پێشكه‌شيكرد؛ ده‌ستى خسته‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ى ئێستا رووبه‌ڕووى فراوانبوونى شارى سلێمانى بووه‌ته‌وه، له زێده‌ڕۆييكردنه‌سه‌ر زه‌وييه‌كان، بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ى به‌هۆى ئه‌م فراوانبوونه‌وه رووبه‌ڕووى ئاو، خۆراك، خزمه‌تگوزاريى و ئابورى شاره‌كه ده‌بێته‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا كه پێويسته فراوانبوونى شارى سلێمانى به ماسته‌رپلان بێت، كار نه‌كرێت له‌سه‌ر وه‌ستاندنى گه‌شه‌ى شاره‌كه، به‌ڵكو كار بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م گه‌شه‌كردنه، جه‌ختيكرده‌وه كه ده‌بێت ياساكان رێكبخرێنه‌وه و دادپه‌روه‌رانه‌ش جێبه‌جێ بكرێن.
ڤيژن فاونده‌يشن، نه‌خشه‌ڕێگايه‌كى ئاماده‌كردووه له‌باره‌ى گه‌شه‌كردنى هه‌ڕه‌مه‌كى شارى سلێمانى، ده‌يه‌وێت به هاوكارى كاربه‌ده‌ستان و كه‌سانى شاره‌زا و پسپۆڕان پۆڵسى په‌يپه‌رێك ئاماده بكات، تا له داهاتوودا هه‌م كاربه‌ده‌ستانى شارى سلێمانى سوودى لێ ببينن بۆ جێبه‌جێكردن و هه‌م دانيشتووانى شارى سلێمانيش سوود له ده‌رئه‌نجامى جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى وه‌ربگرن و زەرەرمەند نەبن.

















بڵاوکردنەوە