29 تەممووز 2026
د. ئاودێر عەبدولواحید، پسپۆڕی بازرگانی و کارگێڕی، لە گفتوگۆیەکی راوێژکاریدا لەگەڵ دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، سیاسەت و رێکارە نوێیەکانی بانکی ناوەندی عێراقی تاوتوێ کرد؛ بە تایبەت ئەو رێکارانەی پەیوەندییان بە رێگریکردن لە قاچاخی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە هەیە.
به بڕواى د. ئاودێر عەبدولواحید، بانکی ناوەندی عێراق چاودێری و پشکنینەکانی لەسەر بانکەکان چڕتر دەکاتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێکخستنی مامەڵە داراییەکان كه يهكانگيره لهگهڵ داخوازييهكانى بانكى ناوهنديى ئهمريكا.
هەر لەو گفتوگۆ راوێژکاریيەدا د. ئاودێر ئاماژەی بەوە کرد کە بەمنزیکانە کۆمپانیایەکی نوێی پارەدانی ئەلیکترۆنی (E-Payment) لە شاری سلێمانی دادەمەزرێت؛ هەنگاوێک کە دەتوانێت ببێتە هۆی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە داراییە دیجیتاڵییەکان و ئاسانکاريى لە مامەڵە داراييهکاندا.
لە بەشێکی تری گفتوگۆکەدا، رێکارەکانی کردنەوەی لقێکی بانکی ناوەندی عێراق لە سلێمانی تاوتوێ کران. هەروەها جەخت لەسەر گرنگی گەڕانەوەی هەردوو بانکی ڕەشید و رافیدەین بۆ شاری سلێمانی کرایەوە، بە مەبەستی فراوانکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و پشتیوانیکردن لە چالاکییە ئابوورییەکانی شار.





بڵاوکردنەوە