ڤیژن و ستاندەر گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگی و هاوکاریکردنی داهاتوو کرد

23 تەممووز 2026

لە 22/7/2026، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی پێشوازی لە بەڕێز مەسعود عەبدولخالق، نووسەر و خاوەنی دەزگای میدیایی ستاندەر، لەگەڵ ژمارەیەک لە تیمی هاوڕێی و بەڕێز ئیسماعیل گەڵاڵەیی، ئەندامی خولی سێی پەرلەمانی کوردستان و کەسایەتی ئابوری، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی فراوان لەسەر بابەتە ستراتیجییەکان کرا کە پەیوەندییان بە دۆخی سیاسی، ئابوری و کارگێڕی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی رۆڵی دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، میدیا و کەسایەتییە نیشتمانییەکان کرایەوە بۆ بەرهەمهێنانی بیرۆکە و پێشنیاری جێبەجێکراو، بە مەبەستی بەهێزکردنی سەقامگیری، چاکسازی و گەشەپێدانی دامەزراوەیی.

هەروەها بەشێک لە گفتوگۆکان تەرخان کرابوو بۆ ئایندەی کار و چالاکییەکانی دامەزراوەی ڤیژن لە شاری هەولێر و رێگاکانی فراوانکردنی هەماهەنگی و هاوکاریکردن لەگەڵ دامەزراوە و دەزگاکانی ئەو شارە، بە تایبەتی دەزگای میدیایی و توێژینەوەی ستاندەر، بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژە و چالاکییە هاوبەشەکان.

 

standard and vision-1

standard and vision-2

standard and vision-3

standard and vision-5

standard and vision-6

standard and vision-cover