ڤیژن فاوندەیشن فۆكەس گروپێكی لەبارەی مەترسییەكانی میدیا و سۆشیاڵ میدیا لەسەر منداڵان ئەنجامدا

22 تەممووز 2026

بۆردی راوێژکاریی کۆمەڵایەتیی دامەزراوەی ڤیژن، فۆکەس گروپێکی تایبەت بە پاراستنی منداڵان و نەوجەوانان لە مەترسییەکانی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئه‌نجامدا، چه‌ند پێشنيازێكيش بۆ چاره‌سه‌ر خرانه‌ڕوو.

فۆکەس گروپەکە رۆژی سێشەممە، 21ـى تەمموزی 2026، لە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا، پسپۆڕان و كه‌سانى ئه‌كاديميى مەترسییەکانی خراپ بەکارهێنانی منداڵان و نەوجەوانان لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و رێگاکانی پاراستنیان تاوتوێ کرد.

ئاماژە بەوە کرا هەندێک دایک و باوک، منداڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی لایک و کۆمێنت و زیادکردنی ژمارەی بینەر بەکاردەهێنن، هەروەها لە هەندێک رووداوی تاوانکاری و توندوتیژیدا، وێنە و ناسنامەی منداڵان بڵاودەکرێنەوە.

بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوه‌، یاساکانی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان، بەپێى پێویست ماف و تایبەتمەندیی منداڵان لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناپارێزن.

له‌ فۆكه‌س گروپه‌كه‌ى دامه‌زراوه‌ى ڤيژندا، پێشنیار کرا ره‌شنوسێكى ياسايى دابنرێت و دوای گفتوگۆ و راوێژکردن  ئاڕاسته‌ى دەسەڵاتی یاسادانان بكرێت؛ بۆ ئەوەی چوارچێوەیەکی یاسایی و کاریگەر بۆ پاراستنی منداڵان لە ژینگەی میدیایی و دیجیتاڵیدا دروستبكرێت.

 

focus rope mnal social medi-8

focus rope mnal social medi-7

focus rope mnal social medi-6

focus rope mnal social medi-5

focus rope mnal social medi-4

focus rope mnal social medi-1

focus rope mnal social medi-2

focus rope mnal social medi-3

focus rope mnal social medi-6

focus rope mnal social medi-5

focus rope mnal social medi-4