به‌هێزكردنى پێگه‌ى ژنان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا

21 تەممووز 2026

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و ئاشتی عەبدوڵا، راوێژکاری بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک بیرۆکە و پڕۆژەی نوێیان بۆ پەرەپێدانی تواناکان و بەهێزکردنی پێگە و رۆڵی ژنان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.

رۆژی 19ی تەممووزی 2026، ئاشتی عەبدوڵا، بە یاوەری شاندێک سەردانی دامەزراوەی ڤیژنی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، به‌ گرنگييه‌وه‌ باس له‌ دۆخی ژنان و هه‌نگاوه‌كانى به‌هێزكردن و به‌ره‌وپێشبردنى رۆڵ و پێگه‌كه‌يان له‌ بواره‌ جياوازه‌كان باسكرا.

لە دیدارەکەدا، جەخت له‌وە کرایەوە کە پەرەپێدانی کۆمەڵگە بەبێ بەشداریی چالاک و کاریگەريى ژنان سه‌ركه‌وتوو نابێت، لەم چوارچێوەیەدا، کۆمەڵێک بیرۆکە و پڕۆژەی کرداری بۆ پەرەپێدانی تواناکان، فراوانکردنی دەرفەتەکان و پشتگیریی ژنان تاوتوێ کران.

هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌، پلان و چالاكى باسكران به‌و ئامانجه‌ى ژنان رۆڵێکی بەهێزتر لە داهاتووى گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، ئابوری و سیاسیی هەرێمی کوردستاندا ببینن.

 

ASHTI ZHNAN-1

ASHTI ZHNAN-3

ASHTI ZHNAN-4

ASHTI ZHNAN-5

ASHTI ZHNAN-6