20 تەممووز 2026
بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، پاراستنی ژینگە و بەرەوپێشبردنی توێژینەوە زانستییەکان، تەوەرە سەرەکییەکانی دیداری شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بوون، لەگەڵ دكتۆر. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و وەزیری پێشووتری سەرچاوەکانی ئاو.
لە دیدارەکەدا، دكتۆر. لەتیف رەشید، بە پشتبەستن بە ئەزموونە فراوانەکەی لە بواری ژینگە و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، ئامادەیی خۆی بۆ هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی ڤیژن نیشاندا؛ بە تایبەتی لە بەرەوپێشبردنی توێژینەوە و زانیاریی زانستی لەم بوارانەدا.
سەرۆک کۆماری پێشوو جەختی لە گرنگیی رۆڵی ناوەندەکانی توێژینەوه لە پڕۆسەی گەشەپێدان و دروستکردنی بڕیارە ستراتیجییەکان کردەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای گرنگیی ئەم ناوەندانە له پێشکەوتنی وڵاتان، بهڵام له عێراق گرنگیی پێویستیان پێ نەدراوە؛ بۆیە پێویستە پێش وەرگرتنی بڕیارە گرنگەکان، سوود لە توانا و بەرهەمی ناوەندەکانی بیرکردنەوە و توێژینەوە وەربگیرێت.
ئەم دیدارە لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیی شاندی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، ئەمڕۆ دووشەممە 20ـى تەممووزی 2026، بۆ لای دكتۆر. لەتیف رەشید ئەنجامدرا.
بڵاوکردنەوە