دامەزراوەی ڤیژن و ئۆکسفام جەخت لە پێویستی دادپەروەريى ئابوری دەکەنەوە

16 تەممووز 2026

رۆژی 15ی تەمموزی 2026 شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئۆکسفام لە عێراق و بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکانی ئۆکسفام لە هەولێر کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە پێویستی کارکردن لەسەر دادپەروەری ئابووری و حکومەتی بەرپرسیار کردەوە.

شاندەکەی دامەزراوەی ڤیژن پێکهاتوبوون لە جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری پڕۆژەکان، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پێویستی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان حکومەت و رێکخراوە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکانیان کرد، لە پرۆسەی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان لەسەر ژینگەی عێراق و هەرێمی کوردستان. لەو رووەشەوە باسیان لەو زیادەڕەوی و مەترسیانە کرد کە رووبەڕووی روباری سیروان و دیالە و کەشوهەوای ژینگەی بەغداد بوونەتەوە. 

لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی بەرجەستەکردنی دادپەروەری ئابووری و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەشەپێدانی ئابووری ناوچەیی و بەهێزکردن و کاراکردنی تواناکانی دامودەزگاکانی حکومەت لە پێشەکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتيیان.