16 تەممووز 2026
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، لەچوارچێوەی فراوانکردنی مهوداى کاركردن و بەهێزکردنی رۆڵى دامهزراوهكه له دروستکردنی چارەسەر بۆ پرسە گرنگەکانی کۆمەڵگا، بۆردی راوێژکاریی کۆمەڵایەتی راگەیاند.
بۆردەکە لەلایەن پرۆفيسۆر د. ژیا عەباس، توێژەر و مامۆستای زانکۆ، سەرۆكايهتيى دەکرێت و سەرنجی سەرەکیی بۆردەکە لەسەر کێشەکانی پەیوەست بە خێزان، منداڵان، ژنان و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت.
لە مەراسیمی راگەیاندنی بۆردەکەدا، عەدنان عوسمان، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن، جەختی کردەوە کە دامەزراوەکە بەردەوامە لە فراوانکردنی چوارچێوەی کارەکانی و دروستکردنی بۆرد و پلاتفۆڕمی پسپۆڕانە بۆ پرسە ستراتیجییەکان و رايگهياند؛ لە داهاتوودا، بەگوێرەی پێویستییەکانی کۆمەڵگا، کار بۆ دامەزراندنی بۆردی پسپۆڕانەی زیاتر دەکەن.
لە بەرامبەردا، د. ژیا عەباس، سەرۆکی بۆردی راوێژکاریی کۆمەڵایەتی، ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجی بۆردەکە تەنها شیکردنەوەی کێشەکان نییە، بەڵکو کارکردنە بۆ پێشگیری، دۆزینەوەی چارەسەر و دروستکردنی بنەمایەکی زانستی بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگا.
دامەزراندنی ئهم بۆرده، بەشێکە لە دیدگای فراوانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ گواستنەوەی توێژینەوە و زانیاریی زانستی بۆ ناو بڕیارسازی و گۆڕینیان بە چارەسەر و سیاسەتی کرداری؛ دیدگایەک کە ڤیژن وەک ناوەندێکی بەهێزی توێژینەوە، گفتوگۆ و دروستکردنی سیاسەت لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا جێگیر دەکات.







بڵاوکردنەوە