15 تەممووز 2026
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، گفتوگۆیەکی کراوە لەبارەی پەرەپێدان و رێکخستنەوەی سەنتەرەکانی هەلی کار بەرێوە دەبات.
گفتوگۆکە، رۆژی پێنجشەممە 16-7-2026 بەڕێوەدەچێت، تەوەرەکانی کار، ئامانج، بەرنامە و ئاڵنگارییەکانی سەنتەرەکانی هەلی کار باسدەکرێن. هەروەها دیدگایەکی نوێ بۆ رێکخستنەوەی سەنتەرەکانی هەلی کار و باشترکردنی میکانیزمی گونجاندنی داواکارییەکانی بازاڕ لەگەڵ شارەزایی و توانای گەنجان گفتوگۆ دەکرێن.
بەشداربووان سەرنج و پێشنیازەکانیان لەسەر باشترکردنی کاری سەنتەرەکانی هەلی کار لە شار و شارۆچکەکان، کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری، پەرەپێدانی لێهاتووییەکانی گەنجان و دروستکردنی هەلی کاری بەردەوام دەخەنەڕوو.
دەرئەنجام و پێشنیازەکانی گفتوگۆکە دواتر لە توێژینەوەیەکدا کۆدەکرێنەوە، بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەکی زانستی بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و چالاککردنی بازاڕی کار لە هەرێمی کوردستان.
بڵاوکردنەوە