15 تەممووز 2026
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، لە توێژینەوەیەکی نوێ‌دا دەریخستووە، سەرەڕای وەبەرهێنانی زیاتر لە 34.7 ملیار دۆلار لە کەرتی خانووبەرەی هەرێمی کوردستان، هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیيان ناتوانن ببنه خاوه‌ن یەکەی نیشتەجێبوونی خۆيان؛ هۆکارەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ نەبوونی سیستەمێکی رێکخراوی قەرزی درێژخایەنی خانووبەرە (مۆرگەیج)، کەهێشتا له هه‌رێمى كوردستان بوونى نييه.
بەپێی داتاکانی توێژینەوەکە، لە ساڵی 2006 تا ساڵى 2025، 293 پڕۆژەی نیشتەجێبوون بە بەهای 34 ملیار دۆلار لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان وەرگرتووە، بەڵام قەیرانی دارایی، دواکەوتنی مووچە و لاوازیی توانای کڕینی هاوڵاتیان، وایکردووە بازاڕى خانووبه‌ره خاو ببێته‌وه و گه‌شه‌ى پێويست نه‌كات.
توێژينه‌وه‌كه‌ى ڤيژن كه به ناونيشانى (دامەزراندنی سیستەمی بارمتەی خانووبەرە Mortgage؛ نەخشەڕێگایەکی ستراتیجی بۆ چالاککردنەوەی بازاڕی نیشتەجێبوون و تمویل) ئه‌نجامدراوه مافى نيشته‌جێبوون به كۆڵه‌كه‌ى ته‌بايى كۆمه‌ڵايه‌تى ناوده‌بات، سه‌رچاوه‌ى ئه‌م كێشه‌يه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نه‌بوونى ژينگه‌يه‌كى ياسايى پارێزراو و په‌ككه‌وتنى سيستمى قه‌رز به بارمته‌ى خانووبه‌ره، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆى ئه‌وه‌ى بازاڕى نيشته‌جێبوون له ژينگه‌يه‌كى ئابوررى ته‌ندروسته‌وه به‌ره‌و قۆرخكارى مه‌ترسيدار هه‌نگاو بنێت.
لە توێژینەوەکەدا باس لەوەش کراوە كه بانكه حكومييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان په‌كيان كه‌وتووه، بانكه ئه‌هلييه‌كانيش ئه‌وانه‌ن كه عێراقين يان لقى بانكێکى ناوه‌ندين كه به‌دواى قازانجى ئاسان و خێرادا ده‌گه‌ڕێن، يان قه‌رز ده‌ده‌نه پرۆژه دياريكراوه‌كان، يان له شارێك قه‌رزده‌ده‌ن و شاره‌كانى ديكه پشتگوێ ده‌خه‌ن.
ئه‌م توێژينه‌وه‌يه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى خانوبه‌ره و قه‌رزى خانوبه‌ره و رێكخستنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌رته ، گه‌يشتووه‌ته چه‌ند ده‌رئه‌نجامێكى زانستى و وه‌ك نه‌خشه‌ڕێگايه‌كى جێبه‌جێكردنيش چه‌ندين پێشنيازى خستووه‌ته‌ڕوو كه به سێ قۆناغى ستراتيجى و له‌ماوه‌ى 10 ساڵدا ده‌كرێت جێبه‌جێ بكرێت.
لینکی توێژینەوەکە
https://visionfoundationiq.org/detail?id=1665
بڵاوکردنەوە