6 تەممووز 2026
سلێمانى وه‌ك پايته‌ختى رۆشنبيرى، دهوڵهمهندييهكهى له هونه‌ر، كو‌لتور و هونه‌رمه‌نداندا؛ شارێك كۆيان ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش كلتور و هونه‌رى كوردى ده‌بێته باڵيۆزى نه‌ته‌وه‌كه و هاوشان ده‌بێت له‌گه‌ڵ كلتورى وڵاته زيندووه‌كانى ديكه‌ى جيهان.
ئه‌م پرۆژه‌يه له‌ڕێى پۆڵسى پهيپهرێكهوه له‌لايه‌ن ڤيژن فاونده‌يشن خراوه‌ته‌ڕوو، د. موحسين ئه‌ديب ئاماده‌يكردووه به ناونيشانى (بەباڵیۆزکردنی کلتور، بەباڵیۆزکردنی سلێمانی)، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت، چيتر رۆشنبيرى و هونه‌ر له چوارچێوه‌يه‌كى تهقليديدا نامێنێت و ده‌بێته وزهيهك بۆ دروستكردنى ديپلۆماسيى كولتورى.
خاڵى ده‌ستپێكى ئه‌م پۆڵسييه شارى سلێمانييه، به وه‌به‌رهێنانكردن له سه‌رمايه مرۆيى و كلتورييهكهى ئه‌م شاره‌دا، ناوه‌ندێكى ستراتيجى دروستده‌بێت كه توانا ئه‌ده‌بى و فكرييه‌كانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستانى تێدا كۆده‌كرێته‌وه.
باس له "نه‌رمه هێز" كراوه، ئه‌و هێزه‌ى له‌ڕێى وه‌رگێڕان بۆ به‌رهه‌مه هونه‌ريى و شانۆيى و مۆسيقييه كوردييه‌كاندا ده‌بنه باڵيۆزى گه‌لى كورد و ناوى نه‌ته‌وه‌كه به‌گوێى جيهاندا ده‌ده‌ن و سلێمانى چيتر وه‌ك شارێكى دابڕاو نامێنێته‌وه و ده‌بێته پردێك بۆ گه‌ياندنى به‌رهه‌مه‌كان به جيهان.
ئامانجى ستراتيجى ئه‌م پۆڵسييه ئه‌وه‌يه چيتر كورد وه‌ك گه‌لى قوربانيى و شه‌ڕكه‌ر نه‌ناسرێت،
به‌ڵكو ئيتر شارى باڵيۆزخانه‌ى كولتوريى هه‌بێت و شاره‌كه ببێته مه‌نزڵگاى گه‌شتيارى و رۆشنبيرى، هاتنى سه‌رمايه‌ى بيانى و لهوڕێيهشهوه دروستبوون و زيادبوونى ئارامى و ئاسايش له شاره‌كه.
جێبه‌جێكردنى هه‌ر نهخشهڕێگايهكى لهمشێوهيه به كۆمه‌ڵێك پێشنيار ده‌بێت، له‌م پۆڵسييهش داوا كراوه كه رێگه به ئه‌نجامدانى ياداشتنامهى لێكتێگه‌يشتن بدرێت له‌گه‌ڵ ناوه‌نده كلتورييهكان، سندوقێكى دارايى دابنرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ربه‌خۆيى و دروستكردنى پۆستى راوێژكارى ديپلۆماسيش له نوێنهرايهتييهكانى حكومه‌تیش داوايه‌كى ديكه‌يه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى پۆڵسی پەیپەرەکە كليك له‌م لينكه بكه‌ن...
بڵاوکردنەوە