ناوەندی مەشورە بۆ لێکۆڵینەوە و گەشەپێدان سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجیان کرد

5 تەممووز 2026

ناوەندەکە، ناوەندێکە بۆ توێژینەوە و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی گەشەپێدان، زیاتر لە خواروو ناوەڕاستی عێراق کاردەکەن و دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان کارەکانیان بەرەوپێش ببەن.
لە دیدارەکەدا د. حەیدەر عەبدولزەهرە تەمیمی، سەرۆکی ناوەندەکە باسی لە کاروچالاکی ناوەندەکەیانى کرد، هێڵی گشتیی کارەکانیانی باسکرد، بەهەمان شێوە عەدنان عوسمان، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن باسی لە چالاکی و توێژینەوە و پلانی کونفرانس و دیدارە چڕوپڕەکانی ڤیژن فاوندەیشنی کرد، بەتایبەت لە بوارەکانی ئاسایشی نیشتیمانی و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی و ژینگە.
پلانەکە ئاوهایە لە داهاتوو هەردوو دامەزراوەکە، کاری هاوبەش و پێکەوەیی بکەن و کارئاسانیی و دەستڕاگەیشتنی زیاتر بۆ توێژەرەکان فەراهەمتر بکەن، لەپێناو ئەنجامدانی توێژینەوەی ئاستبەرزو کاریگەرتر.
هەردوولا هاوڕابوون، لەسەر بەرنامە و کاری هاوبەش و هەماهەنگی و هەنگاونان بۆ ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی زیاتر لە داهاتودا.




Mashura Center_1

Mashura Center_2

Mashura Center_3

Mashura Center_4

Mashura Center_5