2 تەممووز 2026
کەموکوڕیی، ئاستەنگ و ئەو هۆکارانەی وایانکردووە شانۆ لە سلێمانی گەشە نەکات، لە پانێڵێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی باسکران، گفتوگۆ و پێشنیازەکانیش لە پۆڵسی پەیپەرێکدا وەک چارەسەر دەخرێتەڕوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی تەمموزی ٢٠٢٦ پانێڵێک بەناونیشانی "کۆسپەکانی بەردەم سەرپێخستنەوەی شانۆ لە سلێمانی" بۆ بەشێک لە شانۆکاران، پسپۆڕانی بوارەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو، کە مەبەست لێی خستنەڕووی ئەو ئاستەنگ و کەموکوڕییانەبوون کە هۆکارن بۆ نەبوونی شانۆ بە کلتور و بەرەوپێشچوونی.
لە پانێڵەکەدا بەشێکی زۆریان باسیان لە نەبوونی هۆڵ و شوێنی تایبەت بە نمایشی شانۆ کرد و وتیان:" ئەوەی ئێستا نمایشی تێدا دەکرێت هۆڵی بۆنەیە نەک شانۆیی، ئەمەش وادەکات کە "هەموو نمایشێکی شانۆیی لەگەڵ کوژانەوەی رووناکییەکاندا، بمرێت".
لایەنێکی تری گفتوگۆکان باس لە بوونی سانسۆر و پشکنینی ئەو دەقە شانۆییانە بوو، کە دەبێت بەر لە نمایش بنێردرێت بۆ دەزگا ئەمنییەکان تاوەکو پشکنین بۆ دەقە شانۆییەکان بکرێت، ئەمەش وەکو بەربەستێکی گەورەی بەردەم بەرەوپێشجوونی شانۆ لە سلێمانی باسکرا.
بڵاوکردنەوە