17 حوزەیران 2026
بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان دەزگاکانی راگەیاندن و ناوەندەکانی توێژینەوە یەکێکە لە ئامانجەکانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی. لە چوارچێوەی ئەم هەوڵانەدا، بەڕێوەبەری وێستگە نیوز، سەردانێکی دامەزراوەی ڤیژنی کرد و لەگەڵ سهرۆكى دامەزراوەکە کۆبووەوە.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، سیروان غەریب بە پێشکەشکردنی چەپکەگوڵێک پیرۆزبایی له دامهزراوهى ڤيژن و كارهكانى له رابردوودا كرد و له دانيشتنێكيشدا جەختی لە گرنگی دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز و بەردەوام لەنێوان دەزگا راگەیاندنەکان و ناوەندە توێژینەوەییەکان کردەوە، بەو پێیەی ئەم هاوکارییە دەتوانێت بەشێوەیەکی کاریگەر یارمەتیدەر بێت لە پەرەپێدانی کۆمەڵگا و چارەسەرکردنی کێشە گشتییەکان.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە توێژینەوە، راپۆرت و پۆڵسی پەیپەرەکانی دامەزراوەی ڤیژن کرا کە سەبارەت بە کێشە و ئاڵنگارییە سەرەکییەکانی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان ئامادە کراون. هەروەها تیشکخرایەسەر ئەوەی کە بەرهەمە توێژینەوەییەکان دەتوانن رۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان هەبێت لە پشتگیری لە دروستکردنی سیاسەتە گشتییەکان، چارەسەرکردنی گرفتەکان و بەهێزکردنی پرۆسەی گەشە و پێشکەوتنی کۆمەڵگا.

بڵاوکردنەوە