14 حوزەیران 2026
لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ نزیککردنەوەی زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوە و دروستکردنی پەیوەندییەکی کاریگەر لە نێوانیان، نوێنەرانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵينهوهى ستراتيجى سەردانی زانکۆی سەڵاحەدین-یان لە شارى هەولێر کرد و لەگەڵ سەرۆکی زانکۆكهدا گفتوگۆیان لەسەر بوارەکانی هاوکاریی هاوبەش ئەنجامدا.
دیدارەکە، ئهمڕۆ یەکشەممه 14/6/2026 بەڕێوەچوو، سەرنجی خستەسەر ئەوەی چۆن توێژینەوەی ئەکادیمی و شیکارییە ستراتیجییەکان دەتوانن بەشێوەیەکی هاوبەش خزمەتی چارەسەری کێشە و پێویستییەکانی کۆمەڵگا و دامەزراوەکان بکەن، هەروەها باس لە گرنگی گواستنەوەی ئەزموون و بەکارهێنانی توانای زانستی و توێژینەوەیی هەردوو لایەن کرا.
لەڕوانگەی هەردوو دامەزراوەوە، بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆ و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ پەرەپێدانی توێژینەوەی پەیوەست بە پێویستییە راستەقینەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بۆ دروستکردنی پانتاییەک بۆ بەشداریکردنی زانایان و پسپۆڕان لە گفتوگۆ و دیاریکردنی چارەسەری زانستی بۆ کێشە هەنوکەییەکان
لە کۆتایی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر بوارە هاوبەشەکانی کاری پێکەوەیی کرا، لەوانە؛ ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش، رێکخستنی سیمینار و کۆڕی زانستى و دروستکردنی میکانیزمێک بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەن.





بڵاوکردنەوە