11 حوزەیران 2026
لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکی نوێی چاوی کراوە و لە گفتوگۆیەکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، ئاستەنگەکانی بەردەم بە باڵيۆزکردنی کولتوری شاری سلێمانی باسکرا. ئامادەبووانیش جەختیانکردەوە سلێمانی پێویستە خزمەتی زیاتر بکرێت لەبواری هونەریی و حکومەت و لایەنی پەیوندیداریش بەگرنگییەوە لەم پرسە بڕوانن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە١١/٦/٢٠٢٦ بە ناونیشانی (بەباڵوێزکردنی کولتور، بەباڵوێزکردنی سلێمانی) پڕۆژەیەکی نوێی چاوی کراوە بەڕێوەچوو، لە سیمینارێکدا، د.موحسین ئەدیب، بەرێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی سلێمانی باسی لە پڕۆژەیەک کرد، کە لەداهاتوودا سلێمانی دەتوانێت ببێت بە ناسنامەی کەلتوری هەرێمی کوردستان و رۆڵی گرنگی دەبێت.
لەمیانی گفتوگۆکاندا دەستەبژێرێک لە بەشداربووان، نوسەران، رۆشنبیران، مامۆستایانی زانکۆ و هونەرمەندان، تێبینی و سەرنجی خۆیان لەبارەی دۆخی هونەریی و رۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان و سلێمانی بەتایبەتی باسکرد. جەختیانکردەوە لەماوەکانی رابردوودا قەیرانی دارایی و کێشەکانی هەرێمی کوردستان دۆخی هونەریی و رۆشنبیریان لە سلێمانی بەرەو خراپتر بردووە.
بەشداربووان بەگرنگییەوە لەم هەوڵەی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجیان رووانی، بەو هیوایەی کۆی سەرنج و تێبینییەکان بەهەند وەر بگیرێت و لە داهاتوودا کاریان لەسەر بکرێت؛ بەمەبەستی چارەسەرکردن. ڤیژن وەک نەریتی هەمیشەیی بۆچوونی بەشداربووان بەهەند وەردەگرێت و دواتر ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیداری دەکات.
260614013955.jpg)
260614014005.jpg)
260614014015.jpg)
260614014024.jpg)
260614014032.jpg)
260614014046.jpg)
260614014059.jpg)
260614014115.jpg)
260614014128.jpg)
260614014142.jpg)
260614014207.jpg)
260614014248.jpg)
260614014338.jpg)
260614014827.jpg)
260614014847.jpg)
260614014855.jpg)
260614014906.jpg)
260614014917.jpg)
260614015105.jpg)
260614015117.jpg)
260614015126.jpg)
260614015137.jpg)
260614015145.jpg)
260614015154.jpg)
260614015204.jpg)
260614015212.jpg)
260614015222.jpg)
260614015230.jpg)
260614015239.jpg)
260614015251.jpg)
260614015300.jpg)
260614015308.jpg)
260614015317.jpg)
260614015325.jpg)
260614015334.jpg)
260614015343.jpg)
260614015352.jpg)
260614015401.jpg)
بڵاوکردنەوە