مۆدێلی نوێی کاری حیزبایەتی لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کرا

9 حوزەیران 2026

جێگری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەپێویستی دەزانێت ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لەڕێگەی توێژینەوەکانیانەوە بەشداری بکەن لە چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی کۆمەڵگە، لە ناویشیاندا کەرتە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی ئابووری و دۆخی کاری سیاسی و حیزبایەتی.
رەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە میانەی سەردانێکیدا بۆ دامەزراوەی ڤیژن تیشکی خستەسەر یەکێک لە توێژینەوەکانی دامەزراوەکە کە تایبەت بوو بە (هەڵسەنگاندنی پەیكەری حيزبە سیاسییەکان)، بەپێویستی زانی حیزبەکانی هەرێمی کوردستان سوودی لێوەربگرن لە رێکخستنەوەی کاروبارەکانیاندا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی ڤیژن بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆکرا دەربارەی و کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئەو دەرفەتانەی کە لە بەردەم هەرێمی کوردستاندا هەن بۆ گەشەسه‌ندنی ژێرخانی ئابووری.




Rafat Abdullah_1

Rafat Abdullah_2

Rafat Abdullah_3

Rafat Abdullah_4

Rafat Abdullah_5

Rafat Abdullah_6

Rafat Abdullah_7

Rafat Abdullah_8

Rafat Abdullah_9

Rafat Abdullah_10

Rafat Abdullah_11