پێويسته‌ به‌رهه‌مهێنانى غاز له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ياسا رێكبخرێت

8 حوزەیران 2026

لە گفتوگۆیەکی کراوەى دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، جەختکرایەوە له‌وه‌ى سامانی غازی هەرێمی کوردستان پێویستە بە چوارچێوەیەکی یاسایی رێکبخرێت، بۆئەوەی ئه‌م كه‌رته‌ له‌ دووبارەبوونەوەی ئەزموونەکانی کەرتی نەوت بپارێزرێت.
گفتوگۆ كراوه‌كه‌، ئەمڕۆ دووشەممە 8/6/2026 بە ناونیشانی (ئاسۆی داهاتووی کەرتی غازی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەچوو. لە سيمينارێكدا، د. سەروەر محەمەد پوختەی توێژینەوەیەکه‌ى بە ناونیشانی (غازی سروشتی؛ لە سەرچاوەیەکی ئابوورییەوە بۆ سەرمایەیەکی ستراتیجی) پێشكه‌ش كرد کە تێیدا هەڵسەنگاندنێكى بۆ دۆخی ئێستای غاز و دەرفەتەکانی بەکارهێنانی ئه‌نجاميدابوو.
لە گفتوگۆکەدا، کە ژمارەیەک لە پسپۆڕان، شارەزایان و ئەکادیمیست بەشدارییان تێدا کرد، باس لەوە کرا کە باشترین سیاسەت بۆ سوود وەرگرتن لە سامانی غازی هەرێمی کوردستان، بەکارهێنانيه‌تى بۆ پێداویستییە ناوخۆییەکان، هەروەها داواکرا یاسایەکی تایبەت بە غاز دابنرێت، بۆ ئەوەی ئەو کێشە و ململانێیانەی کە لە کەرتی نەوت له‌ رابردوودا دروستبوو، دووبارە نەبێتەوە.
بەشداربووان باسيان له‌ بەفیڕۆدانی غاز كرد و ئاماژەیان بە ئەزموونی عێراقدا، کە بەهۆی نەبوونی دامەزراوەکانی چارەسەريى و پاککردنەوەوه‌، بەشێکی زۆری بەرهەمه‌كه‌يان ی غاز بەفیڕۆ دەچێت داوا کرا هەرێمی کوردستان پێش هەموو شتێک وەبەرھێنان لە ژێرخانی غاز و پرۆسەی چارەسەرییەکەی بکات.
جەختيش كرايه‌وه‌ کە غازی سروشتی پێویستە ببێتە بنەمای بەرهەمهێنانی کارەبا و گەشەپێدانی پرۆژە پترۆکیمیاییەکان، چونکە ئەم سامانە دەكرێت ببێتە یەکێک لە گرنگترین پایەکانی ئابووری و گەشەی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی داهاتوودا.




Eventy-ghaz_1

Eventy-ghaz_2

Eventy-ghaz_3

Eventy-ghaz_4

Eventy-ghaz_5

Eventy-ghaz_6

Eventy-ghaz_7

Eventy-ghaz_8

Eventy-ghaz_9

Eventy-ghaz_10

Eventy-ghaz_11

Eventy-ghaz_12

Eventy-ghaz_13

Eventy-ghaz_14

Eventy-ghaz_15

Eventy-ghaz_16

Eventy-ghaz_17

Eventy-ghaz_18

Eventy-ghaz_19

Eventy-ghaz_20

Eventy-ghaz_21

Eventy-ghaz_22

Eventy-ghaz_23

Eventy-ghaz_24

Eventy-ghaz_25

Eventy-ghaz_26

Eventy-ghaz_27