دامەزراوەی ڤیژن كار بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى ده‌كات

8 حوزەیران 2026

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و فراوانکردنی مەودای کارکردنی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی له‌گه‌ڵ جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێى چه‌ند بابه‌تێكيان كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی حوزەیرانی 2026، دابان شه‌ده‌ڵه‌، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سه‌ردانێكى بۆ دامه‌زراوه‌ى ڤيژن ئه‌نجامدا و هه‌ردوولا گفتوگۆیەکی فراوانیان لەسەر رۆڵ و گرنگیی دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، شێوازەکانی گەشەکردنیان و چۆنیەتی بەهێزکردنی کاری هاوبەش بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە گشتییەکان ئەنجامدا.
لە بەشێکی ديكه‌ى گفتوگۆكاندا، باس لە هه‌نگاوى داهاتووی كاره‌كانى دامەزراوەی ڤیژن کرا و چۆنیەتی فراوانکردنی مەودای کارەکانی لە دەرەوەی عێراق و دروستکردنی تۆڕێکی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان باسكران.
دامەزراوەی ڤیژن جەختی کردەوە کە لە قۆناغی داهاتوودا هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی فراوانتر لەگەڵ ناوەندە توێژینەوەیی، دامەزراوە فکرییەکان و هاوبه‌شه‌ نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبێت، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توێژینەوە، گەشەپێدانی دیالۆگ و بەهێزکردنی کاریگەریی دامەزراوەکە لەسەر ئاستی هەرێم و ناوچەکە.




Daban Shadala_1

Daban Shadala_2

Daban Shadala_3

Daban Shadala_4

Daban Shadala_5