لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عێراق کرایەوە

3 حوزەیران 2026

لە هەنگاوێکدا بۆ قوڵکردنەوەی تێگەیشتن لە چەمکی فیدراڵی لە عێراق و گوتاری هاوبەش، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، گفتوگۆیەکی کراوەی ئەنجامدا، تیایدا پەلەمانتاران، نوسەران، مامۆستایانی زانکۆ و ئەکادیمیست و شارەزایانی بواری سەربازی ئامادە بوون.
لە گفتوگۆ کراوەکەدا توێژینەوەیەک لەلایەن د.دلاوەرعوسمان بە ناونیشانی (بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵیی و حوکمی هاوبەش لەڕێگەی گوتاری سیاسی کورد لە بەغدا) پێشکەشکرا؛ ئاماژە بۆ ئەوەکرا لە دەستوری نوێی عێراقدا کۆمەڵێک بڕگەی تیادایە کە پێویستییان بە هەموارکردنەوە هەیە. جەختیش لە یەکخستنی گوتاری کورد لە عێراق کرایەوە.
بەشێک لە بەشداربووان باسیان لەوەکرد یەک گوتاری کورد لە بەغدا بەجۆرێک کاریگەری هەیە، کە راستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانی هاوڵاتيیانەوە، تاوەکو کورد لە بەغدا یەکدەنگتر بێت مافە دەستورییەکانی کورد زیاتر دەچەسپێت و لەڕووی ئابوریی و داراییشەوە کاریگەريى راستەوخۆی دەبێت. ماف و شایستە داراییەکان بەردەست دەبن.
لە ئێستادا کە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پێکهاتووە، پرسی داهات و مووچە و بودجە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبێتەوە جێی مشتومڕ و گفتوگۆ، بۆیە بەشێک لە بەشداربووان پێشنیاری پێکهێنانی ژورێکی هاوبەشی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا یەکهەڵوێستیيان هەبێت لەکاتی دروستبوونی قەیران و ئاڵۆزییەکاندا.

 

 

Event_Fidralli_1

Event_Fidralli_2

Event_Fidralli_3

Event_Fidralli_4

Event_Fidralli_5

Event_Fidralli_6

Event_Fidralli_7

Event_Fidralli_8

Event_Fidralli_9

Event_Fidralli_10

Event_Fidralli_11

Event_Fidralli_12

Event_Fidralli_13

Event_Fidralli_14

Event_Fidralli_15

Event_Fidralli_16

Event_Fidralli_17

Event_Fidralli_18

Event_Fidralli_19

Event_Fidralli_20

Event_Fidralli_21

Event_Fidralli_22

Event_Fidralli_23

Event_Fidralli_24

Event_Fidralli_25

Event_Fidralli_26

Event_Fidralli_27

Event_Fidralli_28

Event_Fidralli_29

Event_Fidralli_30