31 ئایار 2026
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، به‌شدارى له رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى (ده‌زگاى په‌ره‌پێدانى ناوچه‌ى راپه‌ڕين)ـى كرد، كه كارده‌كات بۆ گه‌شه‌پێدانى ده‌ڤه‌ره‌كه و تێيدا به‌رپرسانى باڵا و كونسوڵى چه‌ند وڵاتێكى بيانى به‌شدارييان تێدا كرد.
رێوڕه‌سمه‌كه، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 31/5/2026 له رانيه به‌ڕێوه‌چوو، د. ديدار عه‌بدولكه‌ريم، به‌رپرسى به‌شى توێژينه‌وه‌كانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن وه‌ك نوێنه‌رى دامه‌زراوه‌كه به‌شدارى تێدا كرد.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى، جێگيرى سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى كرد و وتارێكى له‌باره‌ى گرنگى ئه‌م ده‌زگا توێژينهوهيهى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ده‌ڤه‌ره‌كه باسكرد، هه‌ريه‌ك له كونسوڵى به‌ريتانيا، فه‌ره‌نسا و ئهرمينياش به‌شدارييان تێدا كرد.
گه‌شه‌پێدانى ئابورى ناوچه جياوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به گشتى و ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕين به تايبه‌ت، يه‌كێكن له‌و ئامانجانه‌ى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن به‌رده‌وام كاريان له‌سه‌ر ده‌كات، له‌وباره‌يه‌وه له كۆتاييه‌كانى مانگى رابردوو ديدارێكى به‌رفراوانى بۆ دهرفهتهكانى گه‌شه‌پێدانى ئابورى ئيداره‌ى راپه‌ڕين به‌ڕێوه‌برد.



بڵاوکردنەوە