19 ئایار 2026
لە هەنگاوێکدا بۆ قوڵکردنەوەی تێگەیشتن لە چەمکی ستراتیجیی ئاسایشی نیشتمانی و ئامادەکردنی دیدگایەکی زانستی بۆ گۆڕانکارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، دامهزراوهى ڤيژن سیمینارێکی تایبەتی بە بەشداری ژمارەیەک لە کەسایەتییە سەربازی و حکومییەكان ئەنجامدا؛ سیمینارێک کە لەلایەن یەکێک لە دیارترین ئەفسەرە سەربازییەکانی پێشوی عێراق پێشکەشکرا و بە شێوەیەکی ورد میکانیزمەکانی دانانی ستراتیجیی نیشتمانی و بنەماکانی هێزی دەوڵەت شیكرانەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە 15/5/2026، فەریق روکن یەک د. محەمەد نەجمەدین، ئەندامی دەستەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دامهزراوهى ڤيژن بۆ لێكۆڵينهوهى ستراتيجى، لە سیمینارێکدا بە ناونیشانی (ستراتیجیی ئاسایشی نیشتمانی) باسى لە گرنگیی دروستکردنی دیدگایەکی ستراتیجی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هێز هەمیشە یەکێک بووە لە گرنگترین ئامرازەکانی وڵاتان بۆ بههێزكردنى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سەپاندنی ئیرادەی سیاسی و ستراتیجیی خۆیان.
لە ناو باسەکاندا، د. نەجمەدین ئاماژهى بۆ ئهوهكرد کە ئاسایشی نیشتمانی تەنها بابەتێکی سەربازی نییە، بەڵکو سیستمێکی هاوبەشە کە جوگرافیا، ئابووری، ئاو وهەوا، دانیشتووان و توانای سیاسی و دیپلۆماسی لە خۆدەگرێت. هەروەها ئاماژەی بە دۆخی تایبەتیی هەرێمی کوردستان کرد و وتی: جوگرافیای هەرێمى كوردستان، بەهۆی نەبوونی ڕێڕەوی ئاوی و سنوورداربوونی دەرفەتە ستراتیجییەکانی، کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر مامهڵەی نێودەوڵەتی و هەڵسوکەوتی ستراتیجیی هەرێم.
سیمینارەکە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە سەربازییە باڵاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی حکومی بەڕێوەچوو و بەشداربووان ڕاو و بۆچوونیان لەبارەی بابهتهكه خستهڕوو و گفتوگۆيان لهبارهوه كرد.
بۆ بينينى تهواوى سيمينارهكه كليك لهم لينكه بكهن...
260514052127.jpg)
260514052138.jpg)
260514052147.jpg)
260514052156.jpg)
260514052204.jpg)
260514052213.jpg)
260514052222.jpg)
260514052232.jpg)
260514052241.jpg)
260514052250.jpg)
260514052258.jpg)
260514052305.jpg)
260514052317.jpg)
260514052326.jpg)
260514052338.jpg)
260514052347.jpg)
260514052355.jpg)
260514052403.jpg)
260514052412.jpg)
260514052421.jpg)
260514052429.jpg)


بڵاوکردنەوە