19 ئایار 2026
توێژەر : پ. د. ژیا عەباس
ئەم توێژینەوەیە، هەوڵێكە بۆ شرۆڤەکردنی یەکێک لەو کێشانەی، کە گەنجی کۆمەڵگەکەمان بە گشتی و کچانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ئەمرۆدا پێوەی دەناڵێنن ئەویش مەسەلەی بێکارییە، لێرەوە کێشەی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە خۆی لە پرسیارێکی ورد و زانستی دەبینێتەوە؛ ئەویش بریتیە لەوەی (ئایا ڕێژەی بێکاری لای ڕەگەزی مێینە زیاترە بەبەراورد بە ڕەگەزی نێرینە ؟ ئەو هۆکارانە چین وادەکات ڕەگەزی مێینە بێکار بن ؟ ئەی دەرفەتەکان چین بۆ کارکردنیان؟) ، ئەم پرسیارەش دەکرێت لە ڕێگەی چەند ئامانجێک بەدی بێت ئەوانیش ئامانجی سەرەکی توێژینەوەکەیە کە بریتیە لە : خستنە ڕووی هۆکارەکانی بێکاری لای ڕەگەزی مێینە لە کۆمەڵگەی کوردی و دەرفەتەکانی کارکردنیان
ئەم ئامانجە لە ڕێگەی چەند ئامانجێکی لاوەکی بەدیدێت کە بریتیە لە (زانینی ئاستی کاریگەری ( وێنەی زەینی بۆ ڕەگەزی مێینە ، پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی، دەرفەتەکانی کارکردن ) لەسەر بێکاربونیان بە پێی گۆڕاوەکانی (شێوەی دەرەکی –تەمەن – باکگراوندی کۆمەڵایەتی) هەروەها گەیشتن بە کلتوری نوێی کارکردن.
بڵاوکردنەوە