دامەزراوەی ڤیژن و زانکۆی سلێمانی هه‌ماهه‌نگيى بۆ پته‌وکردنی ئاسایشی نیشتمانی ده‌كه‌ن‌

13 ئایار 2026

لە هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی و پەرەپێدانی هاوکارییە ئەکادیمی و ستراتیجییەکان، بۆردی راوێژکاريى ستراتیجی ئاسایشی نیشتمانی دامەزراوەی ڤیژن، لەگەڵ سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا و بە شێوەیەکی قوڵ باس لە دۆسیە گرنگەکانی ئاسایشی نیشتمانی و پێویستی بە هەماهەنگی نێوان دامەزراوە ئەکادیمی و توێژینەوەییەکان کرا.
کۆبوونەوەکە لە زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی د. کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆکە و جه‌بار ياوه‌ر، سه‌رۆكى بۆردی راوێژکاريى ستراتیجی ئاسایشی نیشتمانی بەڕێوەچوو، جه‌ختکرایەوە کە هاوکارییەکانی نێوان دامەزراوەی ڤیژن و زانکۆی سلێمانی، لەسەر بنەمای یاداشتنامەی هاوکاریی پێشوو، ده‌چێته‌ قۆناغێکی نوێی کاری هاوبەش.
د. کۆسار محەمەد ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی سلێمانی کۆلێژێکی تایبەتی له‌ژێر ناوى “ئاسایشی نیشتمانی” دامەزراندووە، بۆ پەرەپێدان و پته‌وکردنی ئەم بوارە، پێویستیان بە ئەزموون و شارەزایی ئەو کەسانە هەیە کە له‌ بوارى سه‌ربازى خزمه‌تيان كردووه‌ و به‌شێكيان لە دامەزراوەی ڤیژن و بۆردی راوێژکاری ستراتیجی ئاسایشی نیشتمانی خزمەت بە بوارە سەربازی و ستراتیجییەکان دەکەن.
لە کۆتایی گفتوگۆکاندا، هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگی کردەوە بۆ پته‌وکردنی ئاسایشی نیشتمانی، بەهێزکردنی توێژینەوەی ستراتیجی و پشتیوانیکردنی ئەو هەنگاوانەی کە دەبنە هۆی بەرهەمهێنانی ئاسایش، سەقامگیری و پەرەپێدانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بە تایبەتی.




bordi sarbazi & UoS_1

bordi sarbazi & UoS_2

bordi sarbazi & UoS_3

bordi sarbazi & UoS_4

bordi sarbazi & UoS_5

bordi sarbazi & UoS_6

bordi sarbazi & UoS_7

bordi sarbazi & UoS_8

bordi sarbazi & UoS_9