11 ئایار 2026
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٦ پانێڵێکی تایبەتی سەبارەت بە پرسی کورد لە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت ئەنجامدا، تیایدا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مامۆستایانی زانکۆ،نوسەر و رۆژنامەنووسان بۆچوونی خۆیان لەبارەی ئەم پرسە گرنگەوە دهربڕى.
پانێڵەکە لەژێر ناونیشانی (كورد و ههرێمى كوردستان له بهرنامهى كارى حكومهتى نوێى عێراقدا) بەڕێوە چوو، هەریەکە لە هاوڕێ تۆفیق، یاساناس و شارەزای کاروباری عێراق، د.محمد شاکر، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، د.فوئاد ئەحمەد، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک پانێڵیست بەشداربوون.
لە پانێڵەکەدا ئاماژه بۆ ئهوهکرا، كارنامهكه به گشتى دوو كێشهى تێدايه، يهكێكيان ئهوهيه كه مافه دهستورييهكانى گهلى كوردى تێدا باسنهكراوه و كێشهيهكى ديكهيشيان كۆى بيركردنهوهى كارنامهكهيه بۆ داهاتووى عێراق. هاوکات ماددهى 140 بههيچ جۆرێك باسى لێوهنهكراوه و بهتهواوهتى فهرامۆشكراوه.
ئەم کارنامەیەی حکومەتی نوێی عێراق بەجۆرێک نوسراوە، زیاتر رەهەندی ئابووری تێیدا رەنگیداوەتەوە، بەجۆرێک زۆرینەی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ پرسە گرنگ و هەستیارەکان، لای خودی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت.
لە پانێڵەکەدا جگە لە پەرلەمانتارانی پێشوو و خولی ئێستا، سەرۆکی چەند فراکسیۆنێکی ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق بەشداربوون، دید و بۆچوونی خۆیان لەبارەی مافەکانی کورد لە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت خستەڕوو، جەختیانکردەوە پێویستە کورد لە داهاتوودا خۆی بۆ ئەگەرە جیاوازەکان ئامادەبکات.
لە کۆتایی پانێڵەکەدا، بەشداربووان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە کورد پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا یەک دەنگ و یەک هەڵوێست، خۆی بۆ گۆرانکاريى و ئەگەرە سیاسییە جیاوازەکان ئامادە بکات، بەتایبەت سەبارەت بەمافە دەستورييهكان و ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتمانیيان هەیە.
260511072810.jpg)
260511072818.jpg)
260511072827.jpg)
260511072835.jpg)
260511073010.jpg)
260511073025.jpg)
260511073035.jpg)
260511073052.jpg)
260511073101.jpg)
260511073114.jpg)
260511073125.jpg)
260511073136.jpg)
260511073148.jpg)
260511073154.jpg)
260511073210.jpg)
260511073218.jpg)
260511073227.jpg)
260511073237.jpg)
260511073246.jpg)
260511073255.jpg)
بڵاوکردنەوە