27 نیسان 2026
دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی و په‌یمانگای ناشناڵ بۆ ته‌كنه‌لۆجیا، یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد، بە مەبەستی بەهێزكردنی هاوكاریی زانستی و پێشخستنی بوارەكانی ته‌كنه‌لۆجیا و ئابوری.
ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه (27/4/2026)، له په‌یمانگای ناشناڵ رێككه‌وتنه‌كه واژۆكرا، به‌وپێیه هاوكارییەكان ئاراستە دەكرێن بۆ په‌ره‌پێدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی پسپۆڕان و كارمه‌ندان.
له چوارچێوه‌ی ئەم یاداشتنامه‌یه‌دا، چه‌ندین پرۆگرام و چالاكی زانستی ئه‌نجامده‌درێن، كه گرنگترینیان بریتین له پێشخستنی ئابوری و دروستكردنی هه‌لیكار بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی بوارەكانی ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاری، له‌ڕێگه‌ی ڕێكخستنی وۆركشۆپ و خولی راهێنان و پرۆگرامه‌كانی تواناسازی.
به‌گوێره‌ی ده‌قی یاداشتنامه‌كه، له قۆناغه‌كانی داهاتوودا، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی ستراتیجی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاری ئه‌نجامده‌درێت و ئەنجام و راسپارده‌كانیان ئاراستەی دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی په‌ره‌پێدان ده‌كرێت.
هەروەها چه‌ندین چالاكی زانستی دیكه وەكو وۆركشۆپ، سیمینار و سیمپۆزیۆم بەڕێوەدهبرێن، بە مەبەستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و دروستكردنی پەیوەندییەكی توندتر نێوان بوارە ئەكادیمی و بازاڕی كار.














بڵاوکردنەوە