16 نیسان 2026
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و دەستەی کوردستانی بۆ ديراسات و توێژینەوەی زانستی، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنيان (MoU) واژۆ کرد بۆ پەرەپێدانی کارە هاوبەشەکان لە بواری توێژینەوە و داتا.
واژۆکردنەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/4/2026) لە نێوان عەدنان عوسمان، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن و پ.د. شوان کەمال رەشید، سەرۆکی دەستەی کوردستانی، ئەنجامدرا و له‌دواى ئه‌م هه‌نگاوه‌وه كاركردنى هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه له بواره جياوازهكان ده‌ستپێده‌كات.
گرنگترین ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌ى كاريان له‌سه‌ر ده‌كرێت کۆکردنەوەی داتای زانستی بۆ بەهێزکردنی توێژینەوەکان، هاوکاری لە پاراستنی ژینگە و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، پشتگیری ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدانی تەکنەلۆجیا و زانیاری، ڕێکخستنی کۆنفرانس، وۆرکشۆپ و سیمپۆزیۆم ده‌بێت بۆ چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگا.
ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دروستکردنی بنەمای داتای باوەڕپێکراو و بەرەوپێشبردنی پۆلیسییەکان بە شێوەیەکی زانستی، كه خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی و پەرەپێدانی کۆمەڵگا بكات.
260419053205.jpg)
260419053223.jpg)
260419053232.jpg)
260419053243.jpg)
260419053252.jpg)
260419053306.jpg)
260419053351.jpg)
260419053404.jpg)
260419053413.jpg)
260419053421.jpg)
260419053432.jpg)
260419053441.jpg)
260419053534.jpg)
260419053818.jpg)
260419053833.jpg)
260419053846.jpg)
260419053900.jpg)
260419053910.jpg)
260419053947.jpg)
بڵاوکردنەوە