مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی و دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە ڕۆڵی ڕێکخراوە مەدەنییەکان دەکەنەوە

6 نیسان 2026

ئەمڕۆ دووشەممە،6/4/2026 شاندێکی باڵای مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرکەوت زەکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی یەک، سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجییان کرد.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێویستە وەک "پردێک" بن لەنێوان حکومەت، پسپۆڕان و هاوڵاتیان، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری زانستی بۆ کێشەکان. جەختیشکرایەوە لە گرنگیی پەیوەندی نێوان ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگە وەک ئامرازێک بۆ گەیاندنی دەنگی هاوڵاتیان بە بەرپرسان و بەهێزکردنی متمانەی جەماوەر.
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی ڤیژن کورتەیەکیان لەسەر پڕۆژە، توێژینەوە و کۆنفرانسەکانی ساڵی ڕابردوویان خستەڕوو کە ئامانجیان گەشەپێدانی زیاتری شاری سلێمانی و ناوچەکەبوو.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، شاندی میوان بەشە جیاوازەکانی دامەزراوەکەیان بەسەرکردەوە و باس لە ئامادەکارییەکان بۆ پڕۆژە و چالاکییەکانی داهاتوو لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگە کرا.



malband slemani_1

malband slemani_2

malband slemani_3

malband slemani_4

malband slemani_5

malband slemani_6

malband slemani_7

malband slemani_8

malband slemani_9

malband slemani_10

malband slemani_11