پەرەپێدانی ژێرخانی چەمچەماڵ و بەرەنگاربونەوەی قەیرانەکان

29 ئازار 2026

قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی یەکێکە لە ناوچە ستراتیجیەکانی هەرێمی کوردستان، کە بە
بەراورد بە ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان، لە ڕووی ژێرخانەوە گەشەی پێویستی نەکردوە. ئەم ناوچە
بەرفراوانە هەرچەندە خاوەنی سامانی سروشتیە، بە تایبەتی لە ڕووی یەدەگی بەرچاوی غازی سروشتی،
زەویی کشتوکاڵیی بەپیتی هەیە، لە رووی دەستی کارەوە خاوەن سەرمایەی هێزێکی کاری گەنجانە، لە ڕووی
پێگەی جوگرافیەوە شارەکانی سلێمانی وکەرکوک بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەڵام سەرەڕای سەرجەم ئەم
تایبەتمەندییانە، نەیتوانیوە ببێتە دەرفەت بۆ هەمەچەشنی ئابووری جێگیر و بەردەوام. ئەوەی بە روونیش
بەدی دەکرێت لەم شارۆجکەیەدا، ڕەخساندنی هەلی کار لە پیشە گشتی و تایبەتەکاندا و خزمەتگوزاری گشتی
تیایدا لاوازە .