28 ئازار 2026
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی هاوکاری نێوان دامەزراوەکانی توێژینەوە، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی میوانداريى شاندێک لە دەزگای ڤیژن ئهید (دیدگا ئهید)ـى کرد.
لە دانیشتنەکەدا، کە لە ڕۆژی شەممە (28/3/2026) ئەنجامدرا، ژمارەیەک لە بابەتە گرنگەکان پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی هاوکارییەکان و دروستکردنی چوارچێوەیەکی کارکردنی هاوبەش تاوتوێکران. لە سەرەتای گفتوگۆکاندا، هاوشێوەیی لە نێوان ئامانج و رێبازەکانی هەردوو دامەزراوەکە دیاری کرا، کە دەتوانێت بنەمایەکی گونجاو بێت بۆ پەرەپێدانی کارکردنی هاوبەش.
لە گرنگترین پێشنیارەکان، کارکردن لەسەر دامەزراندنی گۆڤارێکی زانستی هاوبەش بوو، وەک هەنگاوێک بۆ بەرهەمهێنانی توێژینەوەی هاوبەش و بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان. هەروەها، باس لە فراوانکردنی چالاکییەکان بۆ شارەکانی هەولێر و دهۆک کرا، بە مەبەستی گەیاندنی کاری توێژینەوەی ستراتیجی بۆ قۆناغێکی فراوانتر.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا، هەردوو لایەن هاوڕا بوون لەسەر گرنگی دروستکردنی چوارچێوەیەکی فەرمی بۆ هاوکاری، لە ڕێگەی واژۆکردنی لێكتێگهيشتنى هاوبەش (MoU)، بۆ ڕێکخستنی کارکردن لەسەر پڕۆژە و توێژینەوە زانستییەکان لە داهاتوودا.




بڵاوکردنەوە