17 ئازار 2026
زوهه‌یر جه‌زائیری، نووسه‌ر و چیرۆكنووسی به‌ئه‌زموونی عێراقی و ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی ڤیژنیان كرد و چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ باسیان لێوه‌كرا.
سه‌ردانه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17/3/2026 ئه‌نجامدرا. له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی؛ باسیان له كار و چالاكی و به‌رهه‌مه‌كانی دامه‌زراوه‌كه كرد و ئامانج و ویستی دامه‌زراوه‌كه‌یان بۆ خزمه‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه خسته‌ڕوو.
له به‌شێكی گفتوگۆكانیشدا، باس له دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرا له‌و گرژییانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستبوون و دۆخی ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش تاوتوێكران.
ئاماژه بۆ ئه‌و مه‌ترسییانه كرا كه له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروستبووه و باسیش له‌و هه‌نگاوانه كرا كه پێویسته بۆ پارێزگاریكردن له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگیرێنه‌به‌ر.



بڵاوکردنەوە