پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان بێلایه‌نی خۆی بپارێزێت و له‌ گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێوه‌نه‌گلێت

4 ئازار 2026

به‌هۆی شڵه‌ژان و ناجێگیریی دۆخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دروستبوونی شه‌ڕ له‌نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئه‌مریكا و كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كه‌ی له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان؛ داوا ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان به‌ وردی چا‌ودێری دۆخه‌كه‌ بكات و
جۆرێك له‌ هاوسه‌نگی له‌ په‌یوه‌‌ندییه‌كانی رابگرێت.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، 4/3/2026 له‌ دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ شاره‌زایانی سه‌ربازی و سیاسی و كه‌سانی ئه‌كادیمی كۆبوونه‌وه‌، بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاینده‌ و رۆڵی كورد و هه‌رێمی كوردستان له‌م گۆڕانكارییانه‌دا، له‌ڕوووی سه‌ربازییه‌وه‌ باسی ئه‌گه‌ره‌كان كرا و ته‌واوی رێگاچاره‌ و هه‌له‌ ئه‌رێنییه‌كانی به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان و كورد له‌ ناوچه‌كه‌ خرانه‌ڕوو.
له‌ به‌شێكی گفتوگۆ كراوه‌كه‌دا دیدگا و بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆزه‌دا خرانه‌ڕوو، زۆرینه‌ كۆكبون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ لایه‌نی كوردی ده‌بێت به‌ وریاییه‌وه‌ چاودێری بكات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان دابنرێت.
جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستبوونی كاراكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و رێكخستنه‌وه‌ی ناوخۆی كوردستان. بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌ ناوچه‌كه‌دا.



Iran_1

Iran_2

Iran_3

Iran_4

Iran_5

Iran_6

Iran_8

Iran_9

Iran_10

Iran_11

Iran_12

Iran_13

Iran_14

Iran_15

Iran_16

Iran_17

Iran_18

Iran_19

Iran_20

Iran_21

Iran_22

Iran_23

Iran_24

Iran_25

Iran_26

Iran_27

Iran_28

Iran_29

Iran_30

Iran_31

Iran_32

Iran_33

Iran_34

Iran_35

Iran_36

Iran_37

Iran_38

Iran_33

Iran_34

Iran_35

Iran_36

Iran_37

Iran_38

Iran_39

Iran_40

Iran_Cover