25 شوبات 2026
له درێژه‌ی سه‌ردانی ئه‌ندامانی بۆردی به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ شاری هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی كۆریای باشور به‌ڕێوه‌چوو، باس له كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان و پشتگیری كۆریای باشور بۆ ئه‌و دامه‌زراوانه كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 25/2/2026، دامه‌زراوه‌ی ڤیژن له‌لایه‌ن به‌ڕێز سیۆنگ چۆل لیم، کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور پێشوازی لێكرا و كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ باسیان لێوه‌كرا.
له دانیشتنه‌كه‌دا دامه‌زراوه‌ی ڤیژن باسی له ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ شاری هه‌ولێر كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ داموده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رونكرده‌وه، جه‌ختیان كرده‌وه كه كار بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و پته‌وكردنی كاری دامه‌زراوه‌یی ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه، كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور تێبینی زۆر گرنگی له‌باره‌ی كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی خسته‌ڕوو و بهڵێنیدا به‌گوێره‌ی توانایان هاوكارییان بكه‌ن له بردنه پێشه‌وه‌ی كاره‌كانیان و میكانیزمه‌كانی پشتگیریكردنی وڵاتێكی وه‌ك كۆریای باشوریش بۆ ئه‌و دامه‌زراوانه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.




بڵاوکردنەوە