24 شوبات 2026
دامه‌زراوه‌ی ڤیژن سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی هه‌ماهه‌نگی و به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی ئاو و كشتوكاڵی هه‌رێمیان كرد.
سه‌ردانه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24/2/2026 ئه‌نجامدرا، ئه‌ندامانی بۆردی به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار و گرنگیان له‌باره‌ی كاری هاوبه‌ش و گرنگیی كه‌رتی ئاو و كشتوكاڵی هه‌رێم و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنیان ئەنجامدا.
دامه‌زراوه‌ی ڤیژن ئه‌و پرۆژانه‌ی بۆ وه‌زیری كشتوكاڵ خسته‌ڕوو كه په‌یوه‌ندیدار بوون به گەشەدان و وەبەرهێنان لە بوارەکانی كەرتی ئاو و کشتوکاڵ. به‌ڕێز بێگه‌رد تاڵه‌بانیش لای خۆیەوە ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانی له‌و پرۆژانه‌ی هاوبه‌ش ده‌بن له‌نێوان هه‌ردوولادا.




بڵاوکردنەوە