گوتاری ناسیۆنالیزمی کورد لە کارێکی هاوبەشی دامەزراوەی ڤیژن و زانکۆی سلێمانیدا

23 شوبات 2026

لە پانێڵێلکی زانستیدا لە زانکۆی سلێمانی، گوتاری ناسیۆنالیزمی کورد باسی لێکرا، تێیدا جەخت لە گرنگی مانەوەی گوتاری ناسیۆنالیزمی کوردی لە سەردەم و دۆخە جیاوازەکاندا کرایەوە، لەگەڵئەوەی دەستکەوتە کاتییەکان پارێزگارییان لێبکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣/٢/٢٠٢٦ لە پانێڵێکی زانستیدا کە بە هاوبەشی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا، باس لە سەردەمە جیاوازەکانی ناسیۆنالیزمی کوردی، سەرچاوەی دروستبوونی ئەم شێوازەی ناسیۆنالیزم و پەیوەندیی نێوان فیدراڵیزم و ناسیۆنالیزم کرا.
پانێڵەکەدا هەریەکە لە عەدنان عەسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، د. هەردی مەهدی میکە مامۆستای زانکۆ، د. کاوە محەمەد مامۆستای زانکۆ و دکتۆر جەلال حەسەن راگری کۆلێژی زانستە رامیارییەکان بەشداربوون.
عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن باسی لەوەکرد، "ناسیۆنالیزمی کورد لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە شێوازێکی سەلیم بووە کە خەونی دەوڵەت و سەربەخۆیی هەبووە، ئەمە کوردایەتی خستە سەر شاڕێی خۆی".
هەروەها د. جەلال حەسەن راگری کۆلێژی زانستە رامیارییەکان جەختیکردەوە کە دیموکراسیی تەوافوقی بەمشێوازەی ئێستا هەیە وەک میکانیزم و چارەسەرێکی کاتی بۆ عێراق باشە بەڵام لە درێژمەودادا زیانی گەورە بە پێکەوەیی لە عێراق دەگەیەنێت.



uos event_1

uos event_2

uos event_3

uos event_4

uos event_5

uos event_6

uos event_7

uos event_8

uos event_9

uos event_10

uos event_11

uos event_12

uos event_13

uos event_14

uos event_15