22 شوبات 2026
دامه‌زراوه‌ی ڤیژن توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی و مه‌یدانی له‌سه‌ر سێكته‌ری ئابووریی، بازرگانی و پیشه‌سازی له شاری سلێمانی ئامادەده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی شاره‌كه هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان ده‌ستپێكرد.
رۆژی 22/2/2026، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن، له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز نه‌وزاد غه‌فور سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازییان كرد و له دانیشتنێكدا باسیان له ئاماده‌كارییه‌كان كرد بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه.
له به‌شێكی گفتوگۆكاندا باس له ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگیی هه‌ردوولا كرا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد و كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌رتی ئابووریی شاره‌كه و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانیش دڵنیاییاندا، له دابینكردنی زانیاری و كارئاسانی مه‌یدانی بۆ تیمه‌كانی توێژینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌مان.
دامه‌زراوه‌ی ڤیژن له‌ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووری له شاری سلێمانی دیاریبكات و له‌گه‌ڵیشیدا ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی بخاتەڕوو.



بڵاوکردنەوە