19 شوبات 2026
تا چه‌ند ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی ناوه‌ند و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ میدیاكان ده‌گاته هاوڵاتییان؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له دامه‌زراوه‌ی ڤیژن ده‌سته‌بژێرێك له میدیاكاران و كه‌سانی ئه‌كادیمی و خاوه‌ن ده‌زگا میدیاییه‌كان گفتوگۆیه‌كی كراوه‌یان ئه‌نجامدا و چه‌ندین سه‌رنج و پێشنیاری گرنگ ئاڵوگۆڕ كران.
گفتوگۆ كراوه‌كه به ناونیشانی (هه‌ماهه‌نگی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه له‌گه‌ڵ میدیاكان) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/2/2026 له دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی به‌ڕێوه‌چوو؛ له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م میدیای كوردی باسكران به‌رچاو ڕونییه‌كیش له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی هه‌ماهه‌نگیكردنی میدیاكان و دامه‌زراوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه خرانه‌ڕوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا تیشكخرایه‌سه‌ر لاوازای ئاستی هه‌ماهه‌نگی نێوان میدیاكان و توێژه‌ران له بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجام و داتای توێژینه‌وه‌كان كه به‌شێكی زۆریان هه‌نگاوێكن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵگا، پێشنیاری چه‌ند رێگه‌چاره‌یه‌كیش كران بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌لێنه.
ئه‌وه‌شخرایه‌ڕوو كه له‌ئێستادا سروشتی كۆمه‌ڵگا و به‌ره‌وپێشچوونی ته‌كنه‌لۆجیا وایكردووه میدیاكان به ئاڕاسته‌ی زانیاریی خێرا كار بكه‌ن و به‌رهه‌مهێنانی زانیاریی ورد په‌راوێز خراوه، هه‌مووان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاریی له شێوازی كاره‌كانیان به‌ره‌و باشتر بكه‌ن.
260222031731.jpg)
260222031740.jpg)
260222031750.jpg)
260222031803.jpg)
260222031811.jpg)
260222031820.jpg)
260222031828.jpg)
260222032002.jpg)
260222032011.jpg)
260222032020.jpg)
260222032029.jpg)
260222032740.jpg)
260222032748.jpg)
260222032757.jpg)
260222032806.jpg)
260222032815.jpg)
260222032824.jpg)
260222032834.jpg)
260222032844.jpg)
260222032853.jpg)
260222032901.jpg)
260222032910.jpg)
260222032922.jpg)
260222032931.jpg)
260222032942.jpg)
260222032954.jpg)
260222033003.jpg)
260222033013.jpg)
260222033023.jpg)
260222033032.jpg)
260222033042.jpg)
260222033052.jpg)
260222033101.jpg)
بڵاوکردنەوە