18 شوبات 2026
شاندێكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهەڵاتی ئەکادیمیای زانستی روسیا سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی ڤیژنی كرد، چه‌ند پرسێكی گرنگ و هاوبه‌شی كاركردن و گۆڕانكارییه‌كانی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیش باسیان لێوه‌كرا..
شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی د. نیکۆڵای پلۆتینکۆڤ سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجامدا، باسیان له‌و گۆڕانكارییانه كرد كه شاری سلێمانی له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوو به‌خۆیه‌وه بینیوه و رایانگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان له جیهاندا نموونه‌یه‌كی جوانه بۆ وڵاتی روسیا.
له گفتوگۆكه‌دا، دامه‌زراوه‌ی ڤیژن شێوازی كاركردن و سیاسه‌تی دامه‌زراوه‌كه‌ی بۆ شانده‌كه‌ی وڵاتی روسیا خسته‌ڕوو، پرسی ئاسایشی ئاوی عێراق و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیـــ.رۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعـــ.ـشیش ئه‌و بابه‌تانه بوون كه گرنگی هاوبه‌شیان هه‌بوو، پێشنیاری ئه‌نجامدانی دیدار و توێژینه‌وه و كۆنفرانسی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه له كۆبوونه‌وه‌كه خرانه‌ڕوو.
لەبەشێکی دیکەی گفتۆگۆکاندا شاندی میوان باسیان لەوە کرد کە روسیا بڕیاریداوه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی بدات له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه و یه‌كێكیش له‌و وڵاتانه گرنگی بۆیان هه‌یه عێراقه، به‌ڵام به‌هۆی سزاكانی ئه‌وروپاوه ناتوانن په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانیان به‌ره‌وپێش ببه‌ن.
ئه‌م ناوه‌نده روسییه، ده‌یان ئه‌ندامیان له وڵاتانی جیهان هه‌یه، كار له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به رۆژهه‌ڵات و ئه‌فریقا و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، بنكه‌ی سه‌ره‌كییان له مۆسكۆی پایته‌خته و هه‌فتانه راپۆرتی كاره‌كانیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی روسیا ده‌كه‌ن.








بڵاوکردنەوە