12 شوبات 2026
46 منداڵ له هه‌رێمی كوردستان له چاكسازییه‌كان له‌گه‌ڵ دایكیان ده‌ژین
-زیاتر له 400 ئالوده‌بووی مادده هۆشبه‌ره‌كان شیاندنه‌وه‌یان بۆكراوه
پرۆگرامێكی دیكه‌ی چاوی كراوه راگه‌یه‌نرا به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماری كار و چالاكییه‌كانی ساڵی رابردووی ئاشكرا كرد و به‌وپێیه ساڵی رابردوو زیاتر له هه‌شت هه‌زار كه‌س به‌ندكراون و له‌مساڵیشدا ژمار ه‌ی سزادراون نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌سن .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 12ـی شوباتی 2026، له دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی پرۆگرامێكی دیكه‌ی "چاوی كراوه" تایبه‌ت به دۆخی زیندانیان له چاكسازییه‌كانی هه‌رێم راگه‌یا‌ند، له‌و گفتوگۆیه‌كی كراوه‌شدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كان به‌شدارییان تێداكرد و پێشنیار و سه‌رنجه‌كانیان خسته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكردن؛ ساڵی رابردوو حه‌وت هه‌زار و 152 به‌ندكراو له هه‌رێمی كوردستان ئازاد كراون، 628 زیندانی مافی خوێندنیان پێدراوه و هه‌شت كتێبیش له‌لایه‌ن سزادراوانه‌وه نوسراون و مافی خوێندنیش دراوه به 628 زیندانیكراو.
هه‌ر له ساڵی رابردوودا هه‌زار و 260 ئازادكردنی به‌مه‌رج ئه‌نجامدراوه و 57 لێبوردنی تایبه‌تیش ده‌ركراون، تایبه‌ت به كه‌یسی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش 236 چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامدراون و 406 سزادراو لێی سودمه‌ند بوون.
له گفتوگۆ كراوه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن، باس له‌و كه‌موكورتیانه كرا كه له چاكسازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، له كه‌می ژماره‌ی توێژه‌ره‌كانه‌وه بۆ زۆریی ژماره‌ی زیندانیان و جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای لێبوردنی گشتی.
باسیش له‌وه‌كرا كه كێشه‌ی دابه‌شنه‌كردنی مووچه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر چاكسازییه‌كان هه‌بووه و به‌وهۆیه‌وه هه‌م له‌ڕووی ستافه‌وه رووبه‌ڕووی كێشه بوونه‌ته‌وه، هه‌م له‌ڕووی دابینكردنی پێداویستییه مرۆییه‌كانی ناو چاكسازییه‌كانه‌وه.






















بڵاوکردنەوە