3 شوبات 2026
شاندێكی کۆمپانیاكان و ناوەندی کلتووری چین سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیان كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا جه‌خت له كاری هاوبه‌ش و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه به ئاڕاسته‌ی خزمه‌تی زیاتری هه‌رێمی كوردستان كرا و باس له‌وه‌شكرا كه وڵاتی چین ده‌یه‌وێت ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كانی بهێنێته ناوچه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/2/2026 به‌ڕێوه‌چوو، باس له ئاڵووگۆڕی ئه‌زموون و توێژینه‌وه‌كان كرا به‌تایبه‌ت له بواری ژینگه و وزه؛ شاندی چین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی وڵاته‌كه‌ی له وزه‌ی نوێبوه‌وه بۆ دامه‌زراوه‌ی ڤیژن رونكرده‌وه، هیواشیان خواست له داهاتوودا بتوانن توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن و هه‌رێمی كوردستان بگۆڕن بۆ ناوچه‌یه‌ك له‌ڕووی وزه‌وه پشت به وزه‌ی نوێبوه‌وه ببه‌ستێت.
شانده‌كه‌ی چین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له ئیستادا داتابه‌یسێكی چینی-عه‌ره‌بیان هه‌یه و ده‌شیانه‌وێت به سوودوه‌رگرتن له تواناكانی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن له داهاتوودا داتابه‌یسێكی چینی- كوردی دروست بكه‌ن.
دامه‌زراوه‌ی ڤیژن ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و كاركردن له داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده له‌ڕووی پێدانی زانیاری و دروستكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌و پڕۆژانه‌ش كه خزمه‌تی زیاتری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
260203062621.jpg)
260203062634.jpg)
260203062642.jpg)
260203062650.jpg)
260203062658.jpg)
260203062706.jpg)
260203062718.jpg)
بڵاوکردنەوە