1 شوبات 2026
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشكرایكرد كه زانکۆکان پێداویستییەکانی بازاڕی کار پڕ ناكه‌نه‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌شێكی زۆر له ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بێكار ماونه‌ته‌وه.
له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ دامه‌زراوه‌ی ڤیژن به‌ڕێز، كه‌مال موسلیم- وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پاڵپشتی له بازرگانانی ناوخۆ كردووه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و هاوكاریان بوون، به‌تایبه‌ت له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقیش.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند كراوون به به‌كارهێنانی هه‌ردوو سیستمی نێوده‌وڵه‌تی سویفت و ئه‌سیكۆدا له هاورده‌كردنی كاڵا بۆ ناوخۆی عێراق، به‌ڵام له‌م هه‌نگاوه‌دا كه بازرگانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانیی، روبه‌ڕووی نیگه‌رانی به‌شێك له بازرگانان بوونه‌ته‌وه.



بڵاوکردنەوە