25 کانوونی دووەم 2026
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن و ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دارايى و بازرگانى باسيان له‌و كێشه داراييانه كرد كه رووبه‌ڕووى شارى سلێمانى بونه‌ته‌وه و پرسى بێكارى و پاڵپشتيكردنى توانا و پرۆژه‌كانيشيان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، كێشه داراييه‌كانى شارى سلێمانى و هه‌نگاوه‌كانى به‌هێزكردنى ژێرخانى ئابورى شاره‌كه له‌ڕووى گه‌شتيارى و دروستكردنى پرۆژه و پاڵپشتيكردن و پشتيوانى پرۆژه بچووكه‌كانى گه‌نجان باسيان له‌باره‌وه كرا.
له به‌شێكى ديكه‌ى گفتوگۆكاندا، باس له‌و كێشانه كران كه رووبه‌ڕووى گه‌نجانى شاره‌كه بوونه‌ته‌وه به‌تايبه‌ت كێشه‌ى بێكارى، جه‌ختيش كرايه‌وه كه هه‌ردوولا له داهاتوودا هاوبه‌شانه كار بكه‌ن بۆ به‌ديهێنانى گه‌شه‌سه‌ندن و پێشخستنى ئابورى سلێمانى له‌ڕێى واژۆكردنى لێكتێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه‌دا.
ئه‌م گفتوگۆيانه، له چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بوون له‌گه‌ڵ پ.د سه‌عد عه‌بدولقه‌هار شێخ، به‌ڕێوه‌به‌رى رێگه‌پێدراوه‌ى ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دارايى و بازرگانى كه ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 25/1/2026 له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى به‌ڕێوه‌چوو.



بڵاوکردنەوە