22 کانوونی دووەم 2026
به‌گوێره‌ى ياساى ژماره 6ـى ساڵى 1993ـى تايبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردنى شاره‌وانييه‌كان، پێويسته سه‌رۆك و ئه‌ندامانى شاره‌وانى به هه‌ڵبژاردنى راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێردرێن، زياتر له 26 ساڵه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجامنه‌دراوه، له گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ى ڤيژندا، ئه‌م پرسه بۆ گه‌يشتن به ئه‌نجامى راست و پێويست تاوتوێ كرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 22/1/2026 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى و چه‌ندين لايه‌نى ديكه‌ى په‌يوه‌نديدار، گفتوگۆيه‌كى كراوه له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى به ناونيشانى (چالاككردنهوه و هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانييه‌كان) به‌ڕێوه‌چوو، تێيدا ته‌واوى رێگريى و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م كارى شاره‌وانييه‌كان و رێگاكانى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان تاوتوێيان كران.
له گفتوگۆكاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا كه پێويسته ياساى به‌ڕێوه‌بردنى شاره‌وانييه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه و رۆڵ بدرێته‌وه به شاره‌وانييه‌كان بۆ خزمه‌تى زياترى هاوڵاتييان، رێگريى بكرێت له‌و رێنماييانهى بۆ شاره‌وانييه‌كان ده‌رده‌چن تا بتوانن سه‌ربه‌خۆ و به‌گوێره‌ى پێويستى خۆيان بڕيارى تايبه‌ت به خۆيان ده‌ربكه‌ن.
به‌رهه‌مى ئه‌م گفتوگۆ كراوه‌يه، دواتر له توێژينه‌وه‌يه‌كدا پێشكه‌شى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كرێت، تا ببێته رێگايهك بۆ دووباره رۆڵدانهوه به ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانييه‌كان و لهڕێيهوه بتوانرێت شاره‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردن، چالاكتر و كاريگه‌رتر بن.


















بڵاوکردنەوە