26 تشرینی یەکەم 2026
ڤیژن فاوندەیشن
ئاماده‌كردنى ره‌شنووسى بودجه‌ى ساڵى 2027ـى عێراق، پشک و مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، رێگرييه ياساييه‌كان، چاره‌سه‌ر و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو له مێزگردێكى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، گفتوگۆى چڕى له‌باره‌وه ده‌كرێت.
رۆژى دووشه‌ممه، 26ـی تشرینی یەکەمی 2026 له شارى هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونى ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، شاره‌زايانى ئابووریى و ياسايى. ئه‌ندامانى شاندى دانوستانكارى هه‌رێمى كوردستان، له مێزگردێكدا باسیان له پرۆسەی ئاماده‌كردن و داڕشتنەوەی پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتی عێراق بۆ ساڵى 2027 و چه‌سپاندنى مافه‌كانى پشکی هه‌رێمى كوردستان کرد.
گفتوگۆكان به مه‌به‌ستى درووست‌کردنی كۆدهنگييه له‌نێوان لايه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ماف و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لابردنى رێگرييه ياساييه‌كان لە یاسای بودجەدا.
له مێزگرده‌كه‌دا، هه‌ريه‌ك له د.ئامانج ره‌حيم، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانی هەرێمی کوردستان، د.هاوڕێ كه‌مال، راوێژكارى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابووریى و د.ماكوان جه‌ميل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی بودجه له وه‌زاره‌تى دارايى و ئابووریی هەرێمی کوردستان، له پانێڵەكەدا به‌شداربوون و وردهكارييه ياساييه‌كانى پرۆسه‌ى ئاماده‌كردن و داڕشتنەوەی ره‌شنووسى یاسای بودجه‌ى ساڵى 2027ـى عێراقيان خستەڕوو.
له گفتوگۆكاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا كه شايسته و مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى عێراق كه‌موكورتيى زۆرى هه‌يه و به‌ربه‌ستى ياسايى زۆرى بۆ دروستكراوه، گفتوگۆكانيش به ئاڕاسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و به‌ربه‌سته ياساييانهيه و شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌يانه‌وێت ستراتيجيه‌تى مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابڕێژرێتەوە.
ئەندامانی شاندی دانووستان ئەوەیانخستەڕوو، ئه‌و سياسه‌ته‌ى عێراق به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌ياساى بودجه جێبه‌جێى ده‌كات كێشه‌ى ياسايى زۆرى تێدايه و كۆت و به‌ندى زۆر بۆ هه‌رێمى كوردستان دانراوه.
ئه‌م گفتوگۆيانه‌ى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ئامانجه‌كه‌ى داڕشتن و هێنانەکایەی كۆدهنگييهكه له هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكه‌كان دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى گونجاو، تا له رێگەیه‌وه زۆرترين ماف و شايسته بۆ هه‌رێمى
كوردستان و هاوڵاتييانى هه‌رێمى كوردستان دەستەبەربکرێت


















بڵاوکردنەوە